رێكاریی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ هاوردەكردنی مریشك
  2019-01-24       627       


رێكاریی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ هاوردەكردنی مریشك، بۆ ئەم مەبەستە ئاوات موحەمەد، قایمقامی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" 24 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا، بەبەشداری نوێنەری چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوری و ڤێتێرنەری  و كۆمەڵەی گەشەپێدانی خانوی پلاستیكی و ژوری بازرگانی و هاوردە و هەناردەكاران كۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.


ماڵپەری فەرمی قایمقامیەتی سلێمانی لەزاری رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی نوسیویەتی "بەهۆی زۆربونی پرۆژە پەلەوەریەكان و بەرزبونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەكردنی بەروبومە پەلەوەریەكان كەمكراونەتەوە و هاوردەی مریشكیش لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بۆ ماوەی مانگێك بەتەواوی قەدەغە  دەكرێت، چونكە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا (750) هۆڵی پەلەوەری هەیە كە توانای بەرهەمهێنانی (25-30)ملیۆن مریشكیان هەیە".


رزگار حەمەد خدر دەڵێت  "لە بڕی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، بۆیە بڕیاردرا بە هاوردەكردنی بڕی 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكە و (5000)سەر ڕەشە وڵاخ بۆ مانگی شوبات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×