دوای دو ڕۆژ مانگرتنی شۆفێرانی پەروێزخان هاتوچۆ دەست پێدەکاتەوە
  2019-09-23       1058       


بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە ماوەی دو ڕۆژە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانگرتنیان ڕاگەیاندوە ناڕازین لە کۆمپانیایەک لەدیوی ئێرانەوە و داوای لابردنی دەکەن، وتەبێژی مەرزەکەش ئەڵێت لەوبارەیەوە گفتوگۆمان کردوە لەگەڵ ئێراندا.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: ئارام سایەخان وتەبێژی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان بەئاوێنەی ڕاگەیاند: "کۆمپانیایەک هاتوە کۆمپانیای گاز وایل لەئێران، ئەوسەیارانەی کە گازدەکەن لەوێ جهازێکیان پێیە دەریدەکات، بۆنمونە ئەوڕێژەی کەئێمە ڕێکەوتنمان لەسەری کردوە کە هەر بارهەڵگرێک  1000 زیاتر لتر بکات زیاتر بێت غەرامە دەکرێن".

وتیشی: "ئەمە بوە هۆکاری ئەوەی کە ئەوان بەسیستەمێکی تازە کاردەکەن، ئەم سیستەمە تادەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەمو سەیارەکان ناونوس دەکرێن، تۆزێک تاخیریانیکردوە، شۆفێرەکانیش ناڕەزایەتی ئەوەیان هەبو کەئەم کۆمپانیایە نەمێنێت".

وتەبێژی مەرزی پەروێزخان ڕونیشیکردەوە "بەڵام ئەمڕۆ  کۆبونەوەمانکرد لەگەڵ ئێراندا و قسەمان لەگەڵیانکرد، پێیان ڕاگەیاندین بەڵێنی ئەوە دەدەین ئەوسیستەمە خێرابکەین، کارمەندی زیاتریان بۆ دابین دەکەین وای لێدەکەین سەیارە هیچ تاخیر نەبێت وەک جارانی لێبێتەوە".

هێمای بۆئەوەشکرد: "ماوەی دوڕۆژە شۆفێرەکان مانیان گرتوە ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر بوە و هاتوچۆ دەست پێدەکاتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×