2019-09-24   840     
به‌هۆی گرانی نرخی کارت‌و خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، بریاره دو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بانگهێشتی لیژنه‌ی گواستنەوەو گەیاندن‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن.
ئاوێنه: هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی‌و گواستنەوەو گەیاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌یاندا بڕیاریانداوه بەبانگهێشتكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان‌و به‌دواداچون له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، سەبارەت بەگرانی نرخی کارت‌و خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت‌و شێوازی کاریی کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندیکردن.
وتیشی، سكاڵای زۆر له‌لایه‌ن هاوڵاتیان سه‌باره‌ت بەگرانی نرخه‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی‌و كارتی ئینته‌رنێت‌و خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت هەیه، "بۆیه ئه‌و به‌ڕێزانه بانگهێشت ده‌كەین بۆ وه‌رگرتنی ورده‌كاری‌و زانیاری سه‌باره‌ت به‌گرانی نرخه‌كان‌و خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كه نیگه‌رانی زۆری له‌لایه‌ن هاوڵاتیان لێكه‌وتۆته‌وه".
هاوڕێ مه‌لا ستار وتی، "لای لیژنه‌كه‌مان ڕونییه ژماره‌ی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن‌و ئینته‌رنێت چه‌ندن، شێوازی كاركردنیان چۆنه؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئەو دو بەڕێوەبەرە به‌رچاو ڕونیمان پێبده‌ن‌و بۆ دڵنیابون له‌شێوازی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ هاوڵاتیان، له‌هه‌مانكاتیشدا ڕێكکه‌وتنه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت چین‌و به چ شێوازێك كراون؟.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگه‌یاند، "لەکۆبونەوەی لیژنەکەماندا بڕیاریشماندا به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك كه سه‌ردانی مه‌یدانی بكات بۆ به‌دواداچون بۆ پێوه‌ری ئاوی ماڵان‌و لیژنەکە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دەكات بۆ ڕاگرتنی كاركردن به‌پێوه‌ری ئاوی ماڵان، چونکە هاوڵاتیان نیگه‌رانن له‌شێوازی كاركردنی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته."