په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه له‌ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا، حكومه‌تی عێراق زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتوه.
ئاوێنە، ئەیاد محه‌مه‌د: ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەرلیستی بزوتنەوەی گۆڕان، غالب محه‌مه‌د بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ئێمە کارمانکردوە بۆ ئەوەی ساڵانە بڕی زیاتر لە 15 ملیار دینار لەحکومەتی عێراقەوە دابین بکرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەو پارەیە دەتوانرێت لە خزمەتگوزاری بەکار بهێنرێت لەدەرەوەی پشكی هەرێمی کوردستانە."
لەوەڵامی پرسیارێکی ئاوێنەدا کە ئەو بڕه پارەیە کەمە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕەنگە پرۆژەی زۆر گەورەی پێ ئه‌نجام نه‌درێت، غالب محه‌مه‌د وت:"ئێمە ویستمان له‌ڕوی ره‌مزییه‌وه ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەتوە لەسەردەمی حکومەتی بەعسدا ساڵانە ناویانی تێدابێت لەبودجەو بمێنێتەوە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌و بڕه پاره‌یه گه‌رمیان وه‌ك ناوچه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێش‌و زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه، پشكی به‌رده‌كه‌وێت و ساڵانە ئەو پارەیه‌ش لەو شوێنانە خه‌رج دەکرێت كه پێویستیان پێیه‌تی.
ئاشكراشیكرد كه له‌و بڕه پاره‌یه گه‌رمیان یه‌ك ملیار دیناری به‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی"له‌گەرمیان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتو دو جێگا دیاری کراوە كه ئێستا کەسوکاری ئەنفالی لێیە و خزمەتگوزاری ڕەنگە زۆر نەبێت، ئەویش ناحیه‌ی شۆڕش لەچەمچەماڵ و ناحیەی ڕزگاری سەربە کەلارە."
وتیشی"پارەکەی ئەم ساڵ بۆ ناحیەی شۆڕشە لەبەرئەوەی ئاویان کەمە و خزمەتگوزاری کەمە بەڵام بەڵێنی ئەوەم وەرگرتوە لەلیژنەی دارایی کە ساڵی داهاتو ئەو پارەیە بۆ ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلاربێت."
ئەوئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد "هەمو ساڵێک ئەم پارەیە دابیندەکرێت لەدوای ناحیەی شۆڕش و ناحیەی ڕزگاری ئەوکاتە بۆ جێگاکانی تری گەرمیان جێگیری دەکەین تا ئەو چوار ساڵەی کە ئێمە لێرەین."