پەرلەمانتارێك: حەشدی شەعبی رۆژانە 100 تانكەر نەوت لەكێڵگەكانی گەیارە دەدزێت
  2019-01-25       777       

ئەحمەد جبوری، پەرلەمانتاری نەینەوا لەپەرلەمانی عێراق چەند لایەنێكی چەكداری سەر بە حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەكات بەوەی رۆژانە 100 تانكەر نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی گەیارە لەپارێزگای نەینەوا دەدزن.

ئاوێنە: ئەحمەد جبوری، ئەمڕۆ(هەینی) لەهەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند كێڵگە نەوتییەكانی گەیارە كە لە 72 بیرە نەوت پێكدێت، پێشتر نەوتەكەی لەلایەن داعشەوە دەدزراو بۆ خۆی دەفرۆشت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"لەدوای رزگاركردنی ناوچەكە لەژێر دەستی داعش تائەمڕۆ حكومەتی ئێستا و حكومەتی پێشوی عێراقیش دەزانن كە هەندێك لایەنی چەكداری سەر بە حەشدی شەعبی رۆژانە 100 تانكەر نەوتی خاو دەدزن و بۆ خۆیانی دەفرۆشن."

ئەوەی خستۆتەڕو كە لەگەڵ ئەوەشدا "حكومەت بێدەنگە" لەو كارە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای كردوە كە نەوتی عێراق لە دزین رزگاربكرێت.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×