2019-10-01   810     
موقتەدا سەدر
موقتەدا سەدر داوا لەسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق دەكات لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكانی ئەمڕۆ بكەن.
ئاوێنه: موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌تویتێكدا داوا لەسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق دەكات لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكانی ئەمڕۆ بكەن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌دژی حكومه‌ت، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندان له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا ئه‌نجامدرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیشدا وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی‌و ناوخۆی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی شاری به‌غداد، كه‌سێك كوژراوه‌و 200 کەسی دیكه برینداربووه.