دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت
  2019-10-03       925       
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی داهاتی نەوتی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز دەكرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2019  به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ بلأوكراوه‌ته‌وه‌ ،وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی داهاتی نەوتی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و لە هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز . 

رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.

جێگه‌ی باسه‌  تاوەكو ئێستا پارەكەی بەغدا نەنێردراوەتە هەرێم و وادەكەشی نادیارە كه‌ بۆدابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پشت به‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌به‌سترێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×