2019-10-04   715     
به‌پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لەچوار رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا 38 کەس کوژراون. شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی-یش كوژرانی چوار كه‌س له‌به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: كۆمسیۆنه‌كه ئه‌مرۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه لەماوەی چوار رۆژی رابردودا لەسەرجەم شارەکانی عێراقدا 38 کەس کوژراون کە زۆربەیان لەریزەکانی خۆپیشاندەراندابون.
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، لەماوەی خۆپیشاندانەکاندا 1936 کەس برینداربون‌و نزیکەی 500 کەسیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەرکراون کە287 کەسیان دواتر ئازادکراون.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، چوار كه‌س به‌چه‌كی قه‌ناس له‌شه‌قامی فه‌له‌ستین‌و ساحه الطیرانی به‌غدا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون كه دوان له‌كوژراوه‌كان له‌ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانن.
لەرۆژی سێشەممە 1/10/2019وه خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان له‌شاری به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكردوه، خۆپیشانده‌ران داوای باشترکردنی دۆخی ژیانیان‌و رەخساندنی ھەلی کار‌و نەھێشتنی بێکاریی‌و گەندەڵی کارگێریی‌و دارایی لەدامودەزگاکانی دەوڵەتدا ده‌كه‌ن.