2019-10-05   734     
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك عێراقی له خۆپیشاندانه‌كان و له‌و باوه‌ڕه‌دایه حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی هاووڵاتییان هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك عێراقی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان به‌رزتر نه‌بێته‌وه په‌ناببرێته به‌ر رێگاچاره‌ی ژیرانه و نووسیوویه‌تی: ''داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م خوشك و برا عێراقییه‌كانمان ده‌كه‌ین له هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه ئه‌منییه‌كان كه له خۆپیشاندانه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی. هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. له‌و باوه‌ڕه‌داین حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت. داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر نه‌بێته قوربانی نه‌رمی بنوێنن و په‌ناببه‌نه به‌ر رێگاچاره‌ی ژیرانه''.
به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق له 1ی ئه‌م مانگه‌وه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه به‌هۆی “گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی” ئه‌نجام ده‌درێن.