هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
  2019-10-09       1753       

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.

ئاوێنه‌: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا لە توویتێکدا رایگەیاند: "سوپای توركیا پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای میللی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ـیان له‌ دژی رێكخراوه‌كانی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ و داعش له‌ باكووری سووریا ده‌ستپێكرد". 

ئه‌ردۆغانده‌ڵێت ''ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوکاری سوپای نیشتیمانی سوریا دەبێت بۆ دورخستنەوە هێزەکانی یەپەگە و داعش کە بەگوێرەی قسه‌كانی بەرپرسانی تورکیا لەسنورەکانی ئەو وڵاتەدان''.

شایەنی باسە بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکەن کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و دورخستنەوەی مەترسی تیرۆرە لەسەر سنورەکانی.

جێگای ئاماژەیە بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێک بون لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئەو بیانوەی تورکیا ” بێ بنەما ” وەسفدەکەن.

هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت. 


ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت، بە بیروباوەڕێکی باشەوە بەشداریمان لە رێککەوتنی ناوچەی ئارام کرد لەنێوان ئەمریکا و تورکیا، بەڵام ئەو رێککەوتنە ئێمەی بێ بەرگری هێشتەوە. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×