قوباد تاڵه‌بانی: خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و به‌نرخه‌
  2019-10-10       1205       
له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر بڵاو كرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی دەستدرێژییەکەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا رایگه‌یاندوه‌: "ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌ورووپی ئاڵ و به‌نرخه‌.

قوباد تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "جیهان گه‌لێك ساڵه‌ قه‌رزاری كورده‌، به‌ڵام قه‌رزه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناده‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامار و كوشتاره‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی، كاولكاری و ئاواره‌یی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و ته‌نها خزمه‌تكردنه‌ به‌ داعش كه‌ دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو دنیایه‌".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×