قامیشلۆ؛ لەئەنجامی بۆردومانی توركیادا ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بون
  2019-10-10       1108       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای توركیا دەستی كردەوە بە بۆردومانكردنی شاری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای كوردستان و لەئەنجامدا شەهید و برینداری مەدەنی لێكەوتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاندوە، لەئەنجامی تۆپبارانكردنی گەڕەكی "قەدرو بەگ" لە شاری قامیشلۆ، ژنێك شەهید بوەو كوڕەكەشی بریندار بوەو هەروەها لە شارۆچكەی سەرێ كانی-ش هاوڵاتییەكی مەدەنی بریندار بوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو ژنەی شەهید بوە ناوی "بەشیرە محەمەد كەبوش"ەو كاتێك لەگەڵ كوڕەكەیدا ویستویەتی بچێت بۆ دەرمانخانەیەك بەر تۆپباران كەوتوە و شەهید بوە هەروەها كوڕەكەشی كە ناوی ئەحمەد عەبدوڵا-یەو تەمەنی 28 ساڵە بریندار بوە.

لەلایەكی دیكەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لەمیانی تۆپبارانەكەی سوریای توركیا بۆ سەر گەڕەكی "قەدور بەگ" لە شاری قامیشلۆ، منداڵێك شەهید بوەو منداڵێكی دیكەو هاوڵاتییەك بریندار بون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە ژمارەیەك ناوچەی گەڕەكی هیلالیە-ش لە رۆژئاوای قامیشلۆ لەلایەن تۆركیاوە بە موشەك بۆردومان كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×