2019-10-11   952     
كینو كبرییل
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده- ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان بۆردومانی رۆچكه‌ی نسیبه‌ینی كردبێت، هاوكات ئه‌و هه‌واڵانه به‌چه‌واشه‌كاریی سوپای توركیا وه‌سف ده‌كات.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه هه‌سه‌ده بۆردومانی شارۆچكه‌ی نسیبه‌ینی باكوری كوردستانی كردووه‌و چه‌ند كه‌سێك برینداربووه، كینو كبرییل، وته‌بێژی ڕه‌سمی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له‌چوارچیَِوه‌ی ئه‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره‌ی توركیا دژی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستیپێكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌واڵی بێ بنه‌ماوو هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه مه‌به‌ست له‌دروستكردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌یه كه سوپای توركیا له‌شاری قامشلۆو شاره‌كانی دیكه‌ی سوریا بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و منداڵان دروستیكردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی هه‌سه‌ده جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانیان بۆردومانی كوێرانه‌ی شاره‌كانی توركیا ناكه‌ن‌و ئه‌وان ته‌نها به‌رگری له‌هاوڵاتیانی خۆیان ده‌كه‌ن.