"‎هەوڵەکانی‌ بەرهەم ساڵح به‌رده‌وامه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ هێرشی‌ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان"
  2019-10-11       1633       
د. بەرهەم ساڵح
به‌وته‌ی‌ ڕاوێژكارێكی‌ سەرۆککۆماری عێراق، هەوڵەکانی‌ بەرهەم ساڵح به‌رده‌وامه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ هێرشی‌ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

ئاوێنه‌: سالار مەحمود، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت، هەوڵەکانی‌ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ راگرتنی شەڕ بەردەوامە، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوبراو لەگەڵ بەشێک لەسەرۆکی وڵاتانی وەکو میسر، ئەردەن، سەرۆکی کۆمکاری جامیعەی عەرەبی، باڵوێزی وڵاتان‌و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیکردوە بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕ. 

ئه‌و نوسیویه‌تی‌، "جەختکراوەتەوە کە پێویستە کێشەی سوریا لێ بگەڕێن سورییەکان خۆیان بەگفتوگۆ چارەسەری بکەن. گەر پێویستی کرد وڵاتان هاوکارو یارمەتیدەری چارەسەر بن نەک دەستێوەردان."

‎سالار مه‌حمود رایگه‌یاندووه‌، له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا سه‌رۆككۆمار داوای کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کردوەو کۆبونەوەکە دەکرێت‌و هەڵوێست رادەگەیەنن بۆ راگرتنی هێرشی تورکیا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×