7 سەربازی تورکیا له‌ باکوری کوردستان کوژران
  2019-10-12       1693       
هەپەگە ڕایگەیاند: ''لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی دێرکی مێردین ٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران. وهەر لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید بوو''.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکدا  هەپەگە ڕایگەیاند:  ''سوپای تورکیا ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول لە ناوچەی دێرکی مێردین لەدژی گەریلاکانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکردبوو. لە هەرێمەکەدا لەنێوان گەریلاکانی ئێمە وسوپای تورکیا شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە''.

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''شەڕەکە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوول درێژەی کیشا لەو شەڕەدا ٧ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا''.

هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردوە: ''لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا گەریلایەکی ئەوان بەناوی ڕوونی شەهید بووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×