2019-10-12   1085     
له دژی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز له گه‌رمیان بانگه‌وازی سه‌فه‌رکردنی گه‌نجانی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ پاراستنی گه‌لی سووریا.
ئاوێنه: کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز له شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان که‌مپینێکیان ڕاگه‌یاند ''بۆ سه‌فه‌رکردنی گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی گه‌رمیان بۆ سووریا به‌مه‌به‌ستی شه‌ركردن له ڕیزه‌کانی شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده له دژی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا''.
کاروان گابار ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که که‌مپینه‌که‌ی ڕاگه‌یاند: وه‌ک ده‌زانین ده‌وڵه‌تی تورکیا هێرشێکی نامرۆڤانه‌ی ده‌ست پێکردووه بۆ سه‌ر گه‌لی ئێمه له سووریا و ئامانجی له‌م هێرشه‌ش له‌ناوبردنی هه‌موو ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کانی سووریا و کۆمه‌ڵکوژکردنی ته‌واوی گه‌لی کورده.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه بانگه‌وازیی له گه‌نجانی هه‌رێم کرد و وتی: داوا له ته‌واوی گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین و به‌تایبه‌تی گه‌نجانی گه‌رمیان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌رکی به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییی خۆیان پێکبهێنن و به‌شداری ئه‌م که‌مپینه ببن و به‌شداری له شۆڕشی سووریا بکه‌ن بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و تێکشکاندنی داگیرکارییه‌کانی تورکیا.
شایانی باسه؛ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی سووریا ده‌ست پێ‌کرد و به‌پێی مه‌زه‌نده‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س ئاواره بوون و ده‌یان که‌س له‌وان منداڵان گیانیان له‌ده‌ست داوه یان بریندار بوون.