ئه‌مریكا دوو بنکەى سەربازی لە کۆبانى و عەین عیسا چۆڵکرد
  2019-10-13       1089       

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەى بەنیازە هەزار سەرباز لە سوریا بکشێنێتەوە.

ئاوێنه‌: مارک ئێسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى هەزار سەرباز لە سوریا دەکشێنێتەوە، ئەوەش ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ سەرۆکى تورکیا بریاری لێداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا بنکە سەربازییەکانیان لە کۆبانى و عەین عیسا بۆ دەرەوەى شارەکان دەگوازنەوەو نایانەوێت بکەونە نێوان دوو لایەنى شەڕکەر.

هەروەها وەزیرى بەرگرى ئەمریکا روونیکردەوە، ئەمرۆ دوو بنکەى سەربازیان لە کۆبانى و عەین عیسا چۆڵکردوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×