2019-10-13   2287     
په‌رله‌مانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی دایەوە و داوای لێکرد، وەک چۆن بەشداری لە شەڕی خێڵی حەمەدا کردووە، هەوڵێکیش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بدات.
ئاوێنه: نازم هەركی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بەمیدیایه‌كی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند، ''کورد تا ئەو کاتەی کەسانی وەک سۆران عومەری تێدا بێت، حاڵی وەک ئێستا دەبێت و ناکۆک دەبێت، چونکە ئەو جۆرە کەسانە لە دۆخی یەکڕیزیدا هەموو هەوڵێک بۆ لێکترازان دەدەن''.
هاوکات نەیشاردەوە کە هەرچەندە پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ ”هەوڵدەدات خۆڵ بکاتە چاوی خەڵکەوە“، بەڵام خەڵکی کوردستان باشتر لە ئەو لە سیاسەت تێدەگەن و ”بەم قسە پووچانە“ یەکگرتووییەکەی ئێستا لەدەست ناچێت.
پەرلەمانتارەکەی پێشووی پارتی پرسیاری ئەوەی لە سۆران عومەر کرد کە کێ بوو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) هێنایە سەر هێڵ؟ هەروەها بە هەوڵی کێ پێشمەرگە سنووری سێ دەوڵەتی بڕی تاوەکوو شان بە شانی شەڕڤانان بەرگری لە کۆبانێ بکات؟
نازم هەرکی دەڵێت: ''شەرمە سۆران عومەر بەم جۆرە قسە دەكات، پێشمەرگەی رۆژ بە دەیان شەهیدی لە شەڕی داعش دا، هێزی پێشمەرگەی رۆژ تا ئێستا تاکە شەڕ کە بەشدار بووە تێیدا، شەڕی هاوفکرەکانی سۆران عومەر بووە، لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٨، ئێستاش پێشمەرگەی ڕۆژئاوا هاواری گەڕانەوە دەکات، بەڵام هەموو کەسێک دەزانێت کە کێ ڕێگری لە گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا دەکات؟''.
هەروەها پرسیاری ئەوەش دەکات کە ''بۆچی سۆران عومەر ئازا بوو شەڕی خێڵی حەمە بکات؟ با خۆی و حزبەکەشی بتوانن خەباتێک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بکەن''.
شایه‌نی باسه سۆران عومەر چەند پرسیارێك دەربارەی ئەو هێزە وروژاندبوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناوی "پێشمەرگەی رۆژ" دروستیكردن و دواتر میلاكیان گوازرایەوە سەر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
سۆران عومەر لە نامەیەکی کراوەدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە و ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کردووە، گومان لەسەر ئامانج لە پێكهێنانی هێزی "پێشمەرگەی رۆژ" دروست دەكات كە لە نزیكەی 8 هەزار چەكدار پێكهاتووە.
سۆران عورمە دەڵێت: " ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه 8 هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژئاوا به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، مه‌شقیان پێكراوه، هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵكی ڕۆژئاوان".
ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێت كە "ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژئاوا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان تاكو به‌رگری له ڕۆژئاوا بكه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی گرنگی كرداریه‌و پێویست ترین كاته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژ، ئه‌گه‌ر نا ئێوه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان بۆ چییه؟ كه‌چه‌ندین ساڵه مه‌شقیان پێده‌كرێ و موچه وه‌رده‌گرن، سنوری سێماڵكایان بۆ بكه‌نه‌وه‌و ده‌ربازی ڕۆژئاوا بكرێن بۆ به‌رگری".