ئەمڕۆ دوشەممە، لە رێوڕەسمێكدا بۆ یەكەمجار سەنتەرێكی فێربونی زمان لە هەولێر بۆ پێشمەرگە كرایەوە كە لە ئێستا فێربونی هەردو زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی لە خۆدەگرێت.
ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ14/10/2019 به ئاماده‌بونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و كونسوڵی وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو جێگری كونسوڵی هۆڵه‌نداو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره زۆر پێویست و به‌سوده‌و هه‌نگاوێكه له‌و چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراوه، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ین له هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان، هیواشی خواست جگه له زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی زمانه‌كانی دیكه‌ش له سه‌نته‌ره‌كه بكرێته‌وه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌مو توانایه‌كییه‌وه پشتگیری له‌و هه‌نگاوه ده‌كات كه به هاوكاری هاوپه‌یمانان ده‌ستمان پێكردوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره هاوشان ده‌بێت له كارئاسانی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌وه‌ی به‌شداربوانی جگه له‌زمانی دایك زمانی دوه‌م و سێیه‌م فێر ده‌بن.
رونیشی كرده‌وه، به‌فێربونی زمانه جیهانییه‌كان هێزی پێشمه‌رگه پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی گفتوگۆكان و مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان ساناترو باشتر ده‌چێت به‌ڕێوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ریه‌كه له كونسوڵی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاماژه‌یان به گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن فه‌یگن، كونسوڵی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌و سه‌نته‌ره بتوانێت خزمه‌ت به ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه بكات له پێناو فێربونی زمانی دوه‌م و سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی سه‌ربازی وڵاتان.
هاوكات جیمس ئۆرنتن كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمان پردێكه له نێوان گه‌لان بۆیه كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه‌و له‌بواری سه‌ربازی گرنگی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش پشتگیری و پشتیوانی له‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، باربارا فۆلف، كونسوڵی ئه‌ڵمانیای فیدرال له هه‌رێم، وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی له‌سه‌نته‌ره‌كه ده‌خوێندرێ، خۆشحاڵن به‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
سه‌نته‌ری زمان بۆ پێشمه‌رگه، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ردو زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیای تێدا ده‌خوێندرێ، ساڵانه‌ش چوار خول له‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێته‌وه، له‌كاتی ئێستادا خولی یه‌كه‌می فێربونی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردوه.