د. عەلی قەرەداغی: زانای ئاینیی ناتوانێت ستەم پەسەند بكات لەهەر لایەنێكەوە بێت
  2019-10-15       1112       
د. عەلی قەرەداغی
له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان‌و به‌بێ ناوهێنانی‌ توركیا، د. عەلی قەرەداغی ده‌ڵێت، "زانای ئاینیی خواناس ناتوانێت ستەم پەسەند بكات ئیتر لەهەر لایەنێكەوە بێت، خوای باڵادەست لەناوچونی گەلانی وابەستەكردووە بەستەمكردن‌و ملهوڕییەوە".

ئاوێنه‌: د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌نوسینێكدا رایگه‌یاندووه‌، "زانای ئاینیی خواناس بەزانست‌و بەكردەوە، بۆی نیەو ناتوانێت ستەم پەسەند بكات ئیتر لەهەر لایەنێكەوە بێت، چونكە ستەمكردن بەحەتمی تاریكایی‌و شەوەزەنگە، لەناوچون‌و فەوتانە، سوتێنگەو سوتێنەرە، خوای باڵادەست لەناوچونی گەلانی وابەستەكردووە بەستەمكردن‌و ملهوڕییەوە، پەروەردگار دەفەرموێ‌: ﴿هَلْ یُهْڵكُ إِلَّا الْقَوْمُ الڤَّالِمُونَ﴾ واتە: بەحەتمی كە خەڵكانی ستەمكار لەناودەچن، پێغەمبەری (د.خ) دەفەرموێ‌: (( خۆتان بپارێزن لەنزاو دۆعای ستەملێكراو، چونكە هیچ بەربەستێك نیە لەنێوان ئەوو پەروەردگاری".

له‌رۆژی‌ 9ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ سوپای‌ توركیا به‌پشتیوانی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ تونده‌ره‌كانی‌ سوریا هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان-باكوری‌ سوریا- ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێی‌ ئاماری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و په‌نابه‌ران، تائێستا له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ شه‌هیدو برینداربون‌و سه‌دانی‌ دیكه‌ش ئاواره‌ بون‌و ماڵ‌و حاڵی‌ خۆیان جێهێشتووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا شه‌پۆلی ئیدانه‌و ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌هێرشه‌كانی‌‌و به‌وهۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان ڕو له‌زیادبون بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×