وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا بانگهێشت كرد‌و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی شیلادزێ پێشكه‌شكرد.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه باڵیۆزی توركیایان له‌به‌غدا بانگهێشت كردوه‌و یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌باره‌ی ئه‌و زیانه گیانی و مادیانه‌وه پێشكه‌شكردوه كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ر هاوڵاتیانی شیلادزێ كه‌وتون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له یاداشته‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه"ئه‌و جۆره ره‌فتارانه پێشێلكردنی سه‌روری عێراقن و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌و برایانه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ناگۆنجێن."
هه‌روه‌ك داواش له‌لایه‌نی توركی كراوه كه ئه‌و جۆره ره‌فتاره تاكلایه‌نانه رابگرێت.
هه‌روه‌ها یاداشته‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی خۆی بۆ رێگه‌نه‌دان به به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی دژ به ئاسایشی دراوسێكانی دوپاتكردۆته‌وه.