بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە بازرگانیانە ڕوبەڕوی بازرگانان دەبێتەوە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند داواکاریەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
ئاوێنە،زریان محەمەد: سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد بەئاوێنەی راگەیاند بەمەبەستی چاره‌سه‌ر كردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەنێوان هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق له‌ئارادان‌و په‌یوه‌ندیدارن به‌کەرتی بازرگانی‌و پیشەسازییه‌وه ژووری بازرگانی و پیشەسوزی سلێمانی چەند داواکاریەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ چارەسەرکردنیان.
ڕاشیگەیاند داواکاریەکانی ئێمە لەسەر ئەو کێشانەیە کە ھەیەو رووبەڕوی بازرگانانی هه‌رێم دەبێتەوە‌و ئاستەنگی دروست کردوە بۆ کەرته ئابورییه‌كان".
دەربارەی خاڵەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی کە داوایان کردووە بریتیەلەمانە:-
1ـ پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی تۆماركردنی هێماو ناوه بازرگانیه‌كان له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند‌و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دانانی ستورێك بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی به‌هۆی نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
2ـ پێویستی زیادكردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق‌و نوێنه‌ری یه‌كێتی ژووره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی باج‌و گومرك له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند.
3ـ گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كردنی لیستی پابه‌ندبونه دارایی‌و كارگێڕی‌و باجانه‌ی پێویسته له‌سه‌ر بازرگانان بیاندات له‌كاتی هێنانی شمه‌ك‌و كاڵاكانیان بۆ عێراق له‌ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه.
4ـ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌فراوان كردنی چالاكی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم‌و رێگه‌پێدانیان به‌ئه‌نجامدانی كاری حه‌واڵه‌كردن‌و رێكخستنی ئه‌و كارانه به‌پێی یاسا‌و به‌هاوكاری ژووره بازرگانیه‌كان.
5ـ بڕیاری ئەنجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌نرخێنین سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی خاڵه گومركییه‌كان له‌نێوان پارێزگاكان‌و هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌زوترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.