هەسەدە: 50 سەربازی توركیاو میلیشیاكان كوژراون
  2019-10-17       1046       

هەسەدە ئەنجامی هەشتەمین رۆژی شەڕ و پێكدادانەكانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 50 سەربازی توركیاو چەكدارانی میلیشیاكان كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: پاشنیوەڕی ئەمڕۆ ئەمڕۆ و لە نۆیەم ڕۆژی بەرخۆدانی شکۆمەنددا، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی 24 سەعاتی ڕابردوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، بە بۆردومان و تۆپبارانی خەست، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ئێمەش لە چوارچێوەی پاراستنی هەرێمەکە و خەڵکی مەدەنی، وەڵامی بەهێزی هێرشەکان دەدەنەوە."

لە بەردەوامییدا هەسەدە ئاماژەی بەو شوێنانە كردوە كە لەو ماوەیەدا شەڕ تێیاندا ڕویداوەو بە جیا ئامارەکانی ڕاگەیاندوە.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەکۆی ئامارەکانی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو 24 سەعاتە کردوە و رایگەیاندوە؛ لەئەنجامی شەڕی 24 سەعاتی ڕابردو، بە گشتی 50 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بون، هەروەها شەڕڤانانمان دو تانک، BNBـیەک و زرێپۆشێکیان تێکشکاندوە، حەوت ئۆتۆمبێل و زرێپۆشیش گورزیان لێدراوە.

هەسەدە، هەروەها ڕایگەیاندوە لەو ماوەیەدا 20 شەڕڤان کە بە قارەمانێتی شەڕیان کردوە شەهید بون و 48 شەڕڤانیش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×