ئا: ئاوێنە
دەزگای دژە تیرۆرو
لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی دەڵێن"تاوانە خۆكوژییەكەی رۆژنامەنوس ئامانج
بابانی و لانە محەمەدی خێزانی و منداڵەكەیان چەندە روداوێكی ناخهەژێن بو بۆ هێزە ئەمنییەكانی
سلێمانی، ئەوەندەش بەلارێدابردنی ئەم روداوە بۆ لەكەداركردنی رۆڵەكانی دژەتیرۆر و
سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، كارێكی قێزەون بو."
دەزگای
دژە تیرۆرو لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رونكردنەوەیەكیان
لەبارەی روداوی كوژرانی هەردو رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محمەد و منداڵەكەیان
بڵاوكردەوە و دەڵین" تاوانە
خۆكوژییەكەی رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی خێزانی و منداڵەكەیان چەندە
روداوێكی ناخهەژێن بو بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، ئەوەندەش بەلارێدابردنی ئەم
روداوە بۆ لەكەداركردنی رۆڵەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، كارێكی
قێزەون بو، كە حكومەت و پەرلەمان و ژمارەیەك رۆژنامەنوس و میدیاو راگەیاندنی كوردی
پێش لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەو دەرخستەی ئەنجامەكانی ئەم كارە خۆكوژییە، كە خۆی لە خۆیدا
تاوانێكە و كەمن ئەو كەسانەی پەنای بۆدەبەن."
هەروەها لە
رونكردنەوەكەدا هاتوە" ژمارەیەك
بەرپرسی حكومی و پەرلەمان و دامەزراوەی میدیایی و راگەیاندنی سێبەری لایەنێكی هەرێم،
لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی هەواڵەكەدا بەبێ زانیاری و بەڵگە تەواوی دەزگا شەرعییەكانی
ئەمنی سلێمانیان كردە ئامانج و وشەی تیرۆریان نوساند بە روداوەكەوە، هەر بەوەشەوە
ئەم تۆمەتە نەوەستاو بگرە بكەری ئەو تاوانە ناخهەژێنەشیان خستە پاڵ پارێزەرانی ئەمنی
و ئاسایشی سلێمانی."
دەقی ڕونكردنەوەكە...
رونكردنەوەیەك بۆ
ڕای گشتی
تاوانە خۆكوژییەكەی
رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی خێزانی و منداڵەكەیان چەندە روداوێكی ناخهەژێن
بو بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، ئەوەندەش بەلارێدابردنی ئەم روداوە بۆ لەكەداركردنی
رۆڵەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، كارێكی قێزەون بو، كە حكومەت
و پەرلەمان و ژمارەیەك رۆژنامەنوس و میدیاو راگەیاندنی كوردی پێش لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەو
دەرخستەی ئەنجامەكانی ئەم كارە خۆكوژییە، كە خۆی لە خۆیدا تاوانێكە و كەمن ئەو كەسانەی
پەنای بۆدەبەن.
بەڵام مەخابن
ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و پەرلەمان و دامەزراوەی میدیایی و راگەیاندنی سێبەری لایەنێكی
هەرێم، لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی هەواڵەكەدا بەبێ زانیاری و بەڵگە تەواوی دەزگا شەرعییەكانی
ئەمنی سلێمانیان كردە ئامانج و وشەی تیرۆریان نوساند بە روداوەكەوە، هەر بەوەشەوە
ئەم تۆمەتە نەوەستاو بگرە بكەری ئەو تاوانە ناخهەژێنەشیان خستە پاڵ پارێزەرانی ئەمنی
و ئاسایشی سلێمانی.
دەمانەوێت لەم
رونكردنەوەیەدا ئەو ڕاستییە بۆ هەمو لایەك شیبكەینەوە، كە وشەی تیرۆر وێناكردن بە
روداوێكی خۆكوژی، تروپكی نەزانی و نەشارەزایی ئەو كەس و لایەن و راگەیاندنانە نیشاندەدات،
كە بێ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستبەجێ
ژمارەیەك لێدوانی نابەرپرسانەیان لە میدیاكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، ئەمەش
بەمەبەستی گۆڕینی كەیسی ئامانج بابانی بۆ بابەتێكی سیاسی و كردەوەیەكی تیرۆرستی، هەر
بۆیە دەڵێین: ئەم ڕەفتارە نەك ژەهرێكی كوشندە بو، بەڵكو ئەو هەڵمەتە چەواشەكارییە لەسەر
بەلارێدابردنی روداوەكە، جۆرێك بو لەپیلان بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایشی سلێمانی و
لاواز نیشاندانی بەرپرسانی ئەمنی شارەكە.
بەڵام سەرەنجام
پاش چەند سەعاتێك لە ڵێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بۆ هەمو لایەك رونبۆوە ، كە ئەو ڕوداوەی
ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەكەیان، كە تێیدا گیانیان لەدەستدا، لە دورو
نزیكەوە پەیوەندی بە كردەوەی تیرۆرستییەوە نییە و بابەتەكە كۆمەڵایەتییە و كردەوەكەش
خۆكوژی بوە، هەمو بەڵگەكانیش لەسەر روداوەكە ئەوە نیشاندەدەن، ئامانج بابانی كۆتایی
بە ژیانی خێزان و منداڵەكەی پاشان خۆی هێناوە.
ئەوەی ماوەتەوە
لەم رونكردنەوەیەدا بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕو، داواكارییە لەهەمو ئەو كەس و لایەن و
دامەزراوە میدیایی و بەپرسە حكومییانەی، كە تۆمەتیان خستە پاڵ پارێزەرانی خاك و
ئارامی شاری سلێمانی، لێرەوە پێیان دەڵێین: وانەیەك لەم ڕوداوە فێربن و داوای لێبوردرنیش
بكەن و بە هەستی بەرپرسیارێتیشەوە لە ڕوداوەكان بڕوانن، نەك ببنە لایەنێك بۆ تەمومژاویكردنی
كۆی ئەو ڕوداوانەی كە لەهەمو كۆمەڵگایەكی جیهاندا رۆژانە ئەگەری رودانیان هەیە.
لەكۆتایشدا خوازیارین
كۆمەڵگاكەمان لەم روداوە ناخ هەژێنانە دوربێت و خوای گەورەش سەبوری هەردو بنەماڵەی
كاك ئامانج و لانەخان بدات و بە سۆزی خۆشی لەم خێزانە خۆشبێت.
دەزگای دژە تیرۆر
و لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی