2019-10-18   1460     
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده- هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا له‌ناحیه‌ی عه‌ین عیسا ده‌خه‌نه خواره‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده، ئه‌و هەلیکۆپتەره بۆردومانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردووه، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریی ڕه‌وادا له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه له‌باكوری ناحیه‌ی عه‌ین عیسا خرایه خواره‌وه‌و تێكشكێنرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه هەلیکۆپتەره‌كه له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردو خراوه‌ته خواره‌وه به‌كاتژمێرو نیوێك پێش كاتی ڕاگرتنی ئاگربه‌ستی نێوان شه‌رڤانان‌و سوپای توركیا.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه.