ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانی کوردانی شاری ماخسایی باشوری فەرەنسا ئەنجام درا بەژمارەیەکی بەرچاو وەک هەمیشە بەگوڕو تین بە دروشمەکانی ڕۆژئاوا تەنیا نیە، لە شەقامی کانابیر بۆ بەروە کەناری دەریاچە ی ڤیۆپۆرت بەڵام لە ناکاو لە نێو بازاڕی نەوای عەرەب نشینەکان و لە دوو لە گەڕەکەکان چەند کەسێک ی مەدەنی و تورکی ڕەگەی پەرستەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانە کە بە گازی فرمێسک ڕێژ، ئاراستەی خۆپیشاندانە هێمنانەکەیان گۆڕی و بۆ توندوتیژی.
ئاوێنە، ئارام كهریم: تورکەکان لهلایهن بە خۆپیشاندەرانهوه بەر پەرچ درانەوە و ڕاونران بە کۆڵانەکانی سەروو بازاڕ ی نەوای هەوڵیان دەدا دیسان بێنەوە ئاژاوە بنێنەوە.
چەندین جار خۆپیشاندانی کوردانی باشور ڕوبەڕوی ئەم جۆرە هەڵکوتانە دەبنە وە بە تایبەت لە فەرەنسا و ئەڵمانیا.