2019-10-20   811     
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق باس له هه‌ماهه‌نگی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌کات ده‌رباره‌ی داخستنی سنووره‌کانیان به‌هۆی دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش بۆ ناو وڵات.
ئاوێنه: لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق باسی له‌وه کرد که هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق چاودێرییان له‌سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه و به ئاژانسی مه‌علوومه‌ی راگه‌یاند ''دوو وڵات پێکه‌وه هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دزه‌کردنی 8 هه‌زار چه‌کداری گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناو سووریا بۆ ناو عێراق بکه‌ن''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''عێراق به‌ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه و ڕێگری له دزه‌کردنی چه‌کدارانی داعش بۆ ناو وڵات ده‌کات''.
لیوا خه‌فاجی جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ''بۆ ڕێگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی 8 هه‌زار چه‌کداری داعش، فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له ڕێگای ناوه‌ندی هاوکاریی چوارقۆڵییه‌وه هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا ده‌کات''.
ناوبراو زیادیشی کرد: ''داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی عێراق بۆ ناساندن و جیاکردنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌کان و چه‌کدارانی داعش له یه‌کتر زانیاریی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه''.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیگه‌رانییه‌کی زۆری په‌یوه‌ندیدار به ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنی زیندانییانی داعش له‌و ناوچانه و په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ناو خاکی عێراق دروست کردووه.