2019-10-21   512     
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن: ''سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت 200 سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بهێڵێته‌وه و سه‌رجه‌م هێزه‌کانی له سووریا نه‌کشێنێته‌وه''.
ئاوێنه: سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا و نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا ده‌کشێنێته‌وه و بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه. تورکیا پاش ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌ستپێکرد و ته‌نها پاش ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی هێزه کوردییه‌کان له نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا هێرشه‌کانی وه‌ستاندووه.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا مارک ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا باسی له کشانه‌وه‌ی هه‌زار سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی له سووریا -هه‌ڵبه‌ت جیا له مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کیان له بنکه‌ی ته‌نه‌ف له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا- کردبوو و ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌و هێزانه بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی باکووری سووریا به‌ره‌و عێراق کشاونه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزیان ڕاگه‌یاندووه که مومکینه دۆناڵد تره‌مپ له بڕیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانیان له سووریا پاشگه‌ز بێته‌وه چونکه ده‌یهه‌وێت 200 سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بهێڵێته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی رایگه‌یاندوه ''ئامانجی ئه‌و وڵاته له مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له سووریا به به‌ره‌نگارییه له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سووریا''.