2019-10-21   861     
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سووریا."
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌ڤین ئینجێر په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و قادیر که‌سیر په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی سوید باسمان له ده‌رئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕ له سووریا کرد له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و مرۆییه‌وه."
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشی‌گه‌یاند: "جه‌ختمان کرده‌وه که پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بکات له گه‌یاندنی ھاوکاری مرۆیی به ئاواره و زیانمه‌ندانی شه‌ڕه‌که و په‌نا ببرێته به‌ر دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان".