"دۆخی كارەبای‌ نیشتمانی‌ ئاسایی بوەوە"
  2019-10-22       1401       
راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆڵی غازی جێبەجێكراوەو دۆخی كارەبای‌ نیشتمانی‌ ئاسایی بۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ وەزارەتی كارەبای‌ هه‌رێم، "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ رێكەوتی 22/10/2019 دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بوەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەسەركەوتویی ئەو پرۆسە چاكسازییەیان جێبەجێ كرد كە پێش هاتنی وەرزی زستان پێویستبو لەكێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامیبدەنئ بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەمیكردبو."

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با راشیگه‌یاندووه‌، "هەر ئەمڕۆش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیان بەزیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایبونەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×