2019-10-22   1281     
به‌وته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پاره بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان.
ئاوێنه: به‌شار عه‌لی، به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران به‌ماڵپه‌ری پارتی ڕاگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندییداوه كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە وه‌ستابون، پاره‌ی كاشیان بۆ ته‌رخانده‌كرێت‌و ته‌واو ده‌كرێن".
وتیشی، "ئه‌وكاره به‌قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت‌و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئەو پڕۆژانەی 15%یان ماوه، ته‌واو ده‌كرێن، دواتر ئه‌وانه‌ی 25%یان ماوه ته‌واو ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كارێكی باش بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری‌و زیادبونی ده‌رفه‌تی كار له‌هه‌رێمی كوردستان."
ناوبراو ده‌ڵێت، "هه‌ر پارێزگایه‌ك لیستی پرۆژه‌كانی خۆی ناردووه‌و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه‌و ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت‌و حكومه‌تیش پاره‌ی كاشیان بۆ ته‌رخان ده‌كات."
به‌شار عه‌لی راشیگه‌یاندووه، "ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ خه‌ڵك جێبەجێ بکرێت‌و خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، چونكه پڕۆژه‌كان له‌قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و پڕۆژەی جۆراوجۆری دیكه پێكدێن."