كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-10-23       1540       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەواری ئەمڕۆ(چوارشەممە)و سبەی(پێنجشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان  لەنێوان پەڵەهەورو نیمچە هەوردا دەبێت.

لەگەل ئەوەش بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، چاوەڕوان ناكرێت ئەمڕۆو سبەی لە شارەكانی باشوری كوردستان باران ببارێت. 

كەشناسی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 29 پلە، لە سلێمانی 26 پلە، لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوك 30 پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 30 پلە، لە سلێمانی 27 پلە، لە دهۆك 27 پلەو لە كەركوك 31 پلە دەبێت.

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×