تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ رویدا
  2019-10-23       1342       

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەڕاستی شاری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای كوردستان تەقییەوەو لەئاكامدا كەسێك بریندار بو.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە ئۆتۆمبێلەكە دوای ئەوەی وەستاوە لەناوچەی "چوارگۆشەی ئەمنی" بەرامبەر بە دەزگای پۆستە لەسەر رێگای عامودا لە شاری قامیشلۆ تەقیوەتەوە.

بەپێی قسەی مانگی سوری كوردی لە تەقینەوەكەدا كەسێك بریندار بوە.

ئاژانسی هاوار نیوز هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری فۆكس بوە.

لەسەر ئۆتۆمبێلەكە بە زمانی توركی نوسراوە:SAHIN OTO GALERI KONYA  (پێشانگای ئۆتۆمبێلی شاهین. كۆنیا)و هەروەها ژمارە تەلەفۆنێكی توركیاشی لەسەرە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×