2019-10-23   1636     
هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئاگربه‌سته 120 کاژێرییه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتیی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کی شه‌ش خاڵی ڕایگه‌یاند که له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به جێبه‌جێ کردنی ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نییه.
ئاوێنه: هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئاگربه‌سته 120 کاژێرییه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتیی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئومرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکی شه‌ش خاڵیدا باسی له‌وه کرد که له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به جێبه‌جێکردنی ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نییه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا شه‌ش خاڵ سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی بڵاو كراوه‌ته‌وه که بریتین له؛
1- له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا لێكتێگه‌یشتنێک له نێوان توركیا و ئه‌مریكا واژۆ كرا له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی سووریا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 120 كاتژمێر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ڕاگیرا و تا ئه‌مڕۆش له لایه‌نی ئێمه‌وه هه‌ستیاری پێویست نیشان دراوه بۆ به‌جێگه‌یاندنی مادده‌كانی ناو لێكتێگه‌یشتنه‌كه.
2- له كۆتاییی واده‌ی ئاگربه‌سته‌که‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماژه به‌وه كرا كه كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه ته‌واو بووه.
3- له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال له به‌رواری 23ی تشرینی یه‌كه‌مدا له سۆچی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن، له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كرێت به كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕووسیای فیدڕاڵ‌دا.
4- له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا كه ئاسایشی سنووره‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه بۆ 30 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه، جگه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا پێویست به جێبه‌جێ كردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ ناكرێت.
5- تورکیا هه‌رگیز ڕێگه به دروستبوونی ڕێڕه‌وێکی تیرۆر نادات له باشووری سنووره‌كانی توركیا و پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
6- به‌م شێوازه كه ڕێڕه‌وێکی ئاشتی دروست بوو ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوشک و برا سوورییه‌كانمان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ سه‌ر خاک و ماڵ و حاڵی خۆیان.