تەرمی شەهیدان دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد له‌ قه‌ندیل بەخاک سپێردران
  2019-10-23       3391       

بە مەراسیمێکی بەشکۆ، تەرمی هەردوو شەهید دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد بەدەم وتنەوەی دروشمی"بمرێ خیانەت"ەوە  له‌ قه‌ندیل بەخاک سپێدرا.

ئاوێنه‌: تەرمی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد ئەندامانی کەجەکە، کە ١٥ی ئەم مانگە لە سلێمانی شەهیدکران، بەکاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلی بەڕێکخرا بەرەو قەندیل و بە مەراسیمێکی بەشکۆ لە مەزارگەی شەهید محەمەد قەرەسونگور بەخاک سپێردران.

لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهید جەمیل ئامەد و شەهید دەمهات ئاڵای پەکەکە و کەجەکە، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بەرزکراوەنەوە، هەروەها دروشمی"شەهید نامرێت"، بمرێ خیانەت"، "بژی یەکێتیی گەلی کورد" "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" "هەڤاڵ جەمیل نامرێت" هەڤاڵ دەمهات نامرێت" فاشیست ئەردۆغان" وترانەوە.

هیوا زاگرۆس، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە نزیکایەتیی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی لە بەرامبەر تەرمی شەهیدان، کە شەوی ڕابردوو بە دزییەوە لە سلێمانییەوە بردنیان بۆ ڕانیە، شەرمەزار کرد و وتی: " هه‌ڵوێستی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی، وەک هه‌ڵوێستی ئاکەپە بوو"، داواشی لێکرد، کە چاو بە هەڵوێستی خۆیاندا بخشێننەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×