2019-10-25   1186     
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق، بۆ 30 كه‌س به‌رزبوه‌وه.
ئاوێنه: كۆمسیۆنی ناوبراو ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كان، تائێستا 30 كه‌س له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كوژراون كه خۆپیشاندانیان تێدا ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ژماره‌ی برینداره‌كان له‌خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتۆته 2312 برینداربون.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ پێشبینی ده‌كات كه ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان ڕو له‌زیادبون بكات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو كه 27 باڵەخانەی حکومەت‌و بارەگای حزب‌و لایەنە سیاسییەکان هێرشیانکراوەتە سەر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشاندان له‌شاری به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.