عێراق: دەزگای هەواڵگری نیشمانی ئێمە شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەكر بەغدادی دیاری كردوە
  2019-10-27       868       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت؛ شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراقەوە دیاریكراوەو پاش ئەوە هێزێكی ئەمریكی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا ناوبراوی كوشتوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"دوای چاودێرییەكی بەردەوام و پێكهێنانی تیمێكی كاری پسپۆڕو بەدرێژایی یەك ساڵ، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بەپێی چەند زانیارییەكی ورد، توانی شوێنی خۆحەشاردانی تاوانبار ئەبوبەكر بەغدادی، سەری داعشی تیرۆریست و ئەوانەی لەگەڵیدابون لە پارێزگای ئیدلب-ی سوریا دیاری بكات."

لە بەیاننامەكەدا هاتوە"بەوهۆیەوە هێزێكی ئەمریكی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئەنجامدا كە تیایدا بەبوبەكر بەغدادی تیرۆریست و ئەوانەی لەگەڵیدابون لەناوبران."

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق وتوشیەتی"ئەمەش سەركەوتنێكە دەچێتە سەر خەرمانی ئەو سەركەوتنانەی كە هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمان بەدەستیان هێناون."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×