کەیهانی کەلهور بوە پیاوی ساڵی ٢٠١٩ی موزیکی جیهان
  2019-10-27       1765       

 خەڵاتی كەڵەپیاوی موزیک-ی ساڵی 2019، كە خەڵاتێكی جیهانییەو بە"Womex" ناودەبرێت، بەخشرا بەهونەرمەندی ناوداری كورد "كەیهانی كەلهوڕ" 

ئاوێنە: لەوێب سایتی ئەم ومێكس-دا سەبارەت بەهۆكاری بەخشینی ئەم خەڵاتە بەكەڵهور، ئاماژە بەوە كراوە كەیهان خاوەنی بەهرەیەكی گەورەیە لەنوێسازی‌و دوان بەزمانێكی نوێی موزیكی‌و گەیاندنی دەنگی موزیكی كلاسیكی ئێران بەخەڵكی هەمو جیهان.



كەلهور پاش وەرگرتنی خەڵاتەكە لەفنلەندا، لەوتەیەكدا وێڕای سوپاس كردنی ومێكس، ئاماژەی بەمحەمەد رەزا شەجریان كرد كە ئێستا بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێ‌‌و وتی "ئەم خەڵاتە پێشكەش بەشەجەریان دەكەم".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×