2019-10-28   3664     
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌که‌ن که عه‌بدوڵڵا قارداش وه‌ک جێگره‌وه‌ی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی و سه‌رکرده‌ی نوێی گروپی تیرۆریستیی داعش ده‌ستنیشان کرا.
ئاوێنه: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌کان ده‌ست که‌وتووه عه‌بدوڵڵا قارداش ئه‌و ناوه‌یه كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی به‌غدادی و توركمانێكی ته‌له‌عفه‌رییه و زۆر توندڕه‌و و دڵڕه‌قه.
عه‌بدوڵڵا قارداش ناوی (ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د المولی) توركمانێكی ته‌له‌عفه‌رییه و ساڵی ١٩٧٦ له‌دایک بووه، نازناوێكی دیكه‌شی هه‌یه كه (ئوستاز)ه و 16 ساڵه به‌غدادی ده‌ناسێ كه له زیندانی بووكا یه‌كه‌م دیداریان كردووه، پاش ئه‌وه‌ی هاوینی ڕابردوو به‌غدادی ڕابه‌رایه‌تی ڕێكخراوه تیرۆیستییه‌كه‌ی له عێراق پێ سپارد، وه‌كوو خه‌لیفه سه‌یر ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها قارداش ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی عێراقی بووه به پله‌ی ڕائید و كۆتاییی ساڵی پار وه‌ک دووه‌م كه‌سی ناو داعش دانراوه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی دراوه‌تێ، محه‌مه‌د و جه‌مالی ئامۆزای له‌سه‌ر لیستی داواكراوه‌كانی ئه‌مریكان و ١٥ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیاری كراوه وه‌ک خه‌ڵات بۆ هه‌ر كه‌سێک زانیاریان له‌سه‌ر بدات.