یاری هەڵبژاردەی عێراق‌و ئێران لەبەسرەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر
  2019-10-30       692       

بەهۆی بەردەوامبونی خۆپیشاندان‌و نائارامییەکانی عێراقەوە، ئەنجامدانی یاری نێوان هەردو هەڵبژاردەی عێراق‌و ئێران کەوا بڕیار بو لەیاریگای بەسرە بکرێ، دەگوازرێتەوە بۆ یاریگای فرانسوا هەریری لەهەولێر.

 

ئاوێنە: بەهۆی ئەو نائارامییەی ماوەی چەند رۆژێکە عێراقی گرتوەتەوە ئەنجامدانی یارییەکان لەعێراق ئەنجامنادرێت سەرباری ئەوەی پێشوەختیش بڕیار لەوادەی ئەنجامدانیان دراوە.

 

چەند رۆژیک لەمەوبەر یاری نێوان عێراق و جەزائیر لەچوارچێوەی جامی یانەکانی وڵاتانی عەرەبیدا کەوا بڕیار بو لەشاری بەسرە بکرێت بەهۆی باری ئەمنییەوە نەکرا.

 

رۆژنامەکانی ئێرانیش باس لەوە دەکەن یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی عێراق‌و ئێران لەچوارچێوەی پێشبڕکێی سەرەتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر لەیاریگای بەسرە ئەنجام نادرێ وەک پێشتر بڕیاری لەسەر درابو، بەڵکو ئەگەری زۆرە ئەم یارییە دو هەفتەی تر لەبری بەسرە لەهەولێر ئەنجام بدرێت،

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×