یونسكۆ، سلێمانی و سنە وەك دو شاری داهێنەر لەسەر ئاستی جیهان دەناسێنێت
  2019-10-31       1105       

رێكخراوی یونسكۆ، هەردو شاری سلێمانی لەباشوری كوردستان و سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە دو شاری داهێنەر لەسەر ئاستی جیهان دەناسێنێت. سلێمانی لەبواری ئەدەبدا و سنە-ش لەبواری میوزیكدا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/10/2019، رێكخراوەكە بەبۆنەی رۆژی جیهانی شارەكانەوە، شاری سلێمانی وەك شارێكی ئەدەبی داهێنەر و شاری سنەی وەك شارێكی داهێنەر لەبواری میوزیكدا لەسەر ئاستی جیهان ناساند.

ناساندنی ئەو دو شارەی كوردستان، وەك دو شاری داهێنەر لەسەر ئاستی جیهان لەچوارچێوەی ناساندنی 66 شاری داهێنەری نوێی جیهاندا هات كە بەو جۆرەش تۆڕی شارە داهێنەرەكانی جیهان بوە 246 شار لە یونسكۆ.

لەم تۆڕەدا، شارەكان لەڕێی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب ومۆسیقا وهونەری فۆلكلۆریی وخۆراكسازیی ودیزاین وهونەری میدیایی وفیلمسازییداو ئاڵوگۆڕی باشترین بەرهەمەكانیان دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×