"یاسای خانەنشینی عێراق، بۆ هاوڵاتیان‌و فەرمانبەرانی‌ هه‌رێم گرنگه‌"
  2019-11-01       1927       
به‌بۆچونی‌ ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق، دوهێندە بۆ هەرێمی‌ كوردستان گرنگه‌، به‌و پێیه‌ی‌  لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان‌و فەرمانبەراندایە.

ئاوێنه‌: د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "دوێنی لەپەرلەمانی عیراق دەنگماندا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عیراق.. هاوڵاتیان‌و فەرمانبەران سودی لێدەبینن، بۆیە دەڵێم دوهێندەی عێراق بۆ هەرێم گرنگە، چونکە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان‌و فەرمانبەراندایە".

خاڵه‌كانی‌ هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق:

1- تەمەنی خانەنشینی لە 63 بۆ 60 ساڵی دەبێت، هەمو ئەو فەرمانبەرانەی کە خانەنیشین دەبن لەشوێنیان هاوڵاتی تر دادەمەزرێت کە دەخەمڵێنرێت بە 100000 سەد هەزار کەس لەساڵێکدا.

2- فەرمانبەر ئەتوانێت خۆی خانەنیشین بکات لەکاتێکدا کە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت‌و 45 ساڵ تەمەنی بێت.

3- هەڵوەشاندنەوەی دو موچە بەتایبەتی ئەوانەی بەیاسا وەریدەگرن.

ئەم یاسایە بەیەکسانی جێبەجێ دەکرێت لەسەر پلە تایبەت‌و فەرمانبەر.

د. غالب محه‌مه‌د رایگه‌یاندووه‌، "کەوایە پێویستە هەرێم نمونەی جوان لەکوردستان جێبەجێ بکات، بۆیە هیوادارم پەرلەمانی کوردستان‌و بەتایبەتی ئەو فراکسیۆنانەی خۆیان بەبەرەی گەل دەزانن یاسای خانەنیشینی عیراق جێبەجێ بکەن، چونکە دەبێتە هۆی بەرپاکردنی دادپەروەری‌و زیادکردنی موچەی خانەنشین‌و نەهێشتنی خانەنشینی نایاسای وەک خانەنیشینی پلەتایبەتەکان‌و دامەزراندنی هەزاران گەنجی خاوەن بڕوانامە".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×