فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد: بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە بەغداد
  2019-11-03       491       
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە بەغداد لە کاتژمێر شەشی بەره‌یانەوە بۆ چواری بەرەبەیان.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ١٢ی شەو دەستپێبکات و لە کاتژمێر چواری بەرەبەیان کۆتاییبێت تا کاتێکی نادیار، لەبری ئەوەی پێشتر لە کاتژمێر ١٢ی شەو دەستیپێدەکرد و لە کاتژمێر شەشی بەیانی کۆتاییدەهات.

هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ رەخساندنی کات بۆ چوونەوەی خۆپیشاندەران بۆ ماڵەکانیان و دابینکردنی پێداویستی ژیانی رۆژانە لە بەغدا.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی هەفتەی رابردوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بڕیاریدا بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ١٢ی شەوەوە بۆ کاتژمێر شەشی بەیانی.

لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران پابەندی ئەو بڕیارە نەبوون و بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتییەکانیان لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا و لەگه‌ڵ واده‌ی چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیارەکە رژانە سەر شەقامەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×