سهرۆكی فراكسیۆنی
یهكگرتوی ئیسلامی رایدهگهیهنێت، هادی عامری، سهرۆكی هاوپەیمانی فەتح، خۆی پێشنیار
كردوه ببێت به سهرۆك وهزیران، بهڵام سهدرییهكان رهتیدهكهنهوهو دهڵێن
كاندیدیان دهبێت.
ئاوێنه: جەمال
کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کورستان بە "روداو"ی وتوە''عێراق
لەبەردەم سێ رێگەدایە، رێگای یهكهم بریتیه لهوهی هەندێک گۆڕانکاری بەدڵی حەشدی
شەعبی و سەدرییەکان بکرێت و حکومەتی ئێستا بەردەوامبێت، کە شتێکی وا دورە''.
هاوکات سهبارهت
به رێگای دووەم، جهمال كۆچهر وتویەتی"لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و نوری مالیکی و
حەیدەر عەبادی کوتلەی گەورەی پەرلەمان دروستبکەن و کابینەیەکی نوێی حکومەت پێکبێنن''.
وتوشیەتی''رێگای
سێیهم کە لەهەمویان چاوەڕوانکراوترە ئەوەیە خۆپیشاندەران بژاردەکانی دیکە قبوڵ نەکەن
و هەمو شت بگۆڕدرێت، کە ئەوەش داواکاری خۆپێشاندەرانە و شتێكی چاوەڕوانکراوە''.
هەروەها سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکگرتوو باسی لەوە کردوە، چەند كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەن، بەڵام
دواجار خۆپیشاندانەکان بڕیاری کۆتایی یەکلایی دەکەنەوە.
بەوتەی جەمال کۆچەر،
هادی عامری خۆی پێشنیار کردوە بۆ بون بە سەرۆکوەزیران و لەگەڵ ئەوەی دەوترێت متمانەی
ئەمریکیەکانیشی بەدەستهێناوە، بەڵام لەلایەن لایەنی سەدرو ئۆپۆزیسیۆنەوە قبوڵ نەکراوە. هاوپەیمانیی
سائیرونی سەدرییەکان دەڵێن؛ كاندیدمان دەبێت. چەند كاندیدێكی دیکەش ناویان دەهێندرێت،
وەک؛ د.عەلی شوکری، راوێژکاری ئێستای سەرۆک کۆمار لە فراکسیۆنی سەدرییەکان، پەرلەمانتار
عەدنان زەرفی و ئەیاد عەللاوی، کە یەکێکیان لە قۆناغی راگوزەردا سەرۆکایەتی حکومەتی
عێراق بکات.