خۆپیشاندەرانی بەغداد رۆژنامەیەكی تایبەت بە خۆیان بڵاودەكەنەوە
  2019-11-05       638       

لە بەغداد خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر رۆژنامەیەكی تایبەت بە خۆیان بڵاودەكەنەوە و ١٠ خاڵیش وەك نەخشەرێگەی دەرچوونی عێراق لەو رەوشەی هەیە دەخەنەڕوو.

ئاوێنه‌: خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر رۆژنامەیەكی تایبەت بەخۆیان لە ژێر ناوی “توكتوك” بڵاو دەكەنەوە و ١٠ خاڵیش وەك نەخشەڕێگەی چارەسەركردنی رەوشەكەو كۆتایی هێنانی خۆپیشاندانەكان دەخەنەڕوو.

بەپێی نەخشەڕێگەكەش، خۆپیشاندەران داوای هەرچی خێراتری دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت دەكەن و پێكهێنانی حكومەتێكی راگوزەریش بۆ ماوەی سێ مانگ بەپێویست دەزانن، جەختیشیان كردۆتەوە حكومەتی راگوزەر لە كەسانێك پێك بێت كە سەربەخۆبن و پێشتر هیچ پۆستێكیان نەبووبێت و لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەنەگلابن و ناشبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆیان هەڵبژێرن.

لە درێژەی داواكارییەكانیاندا خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر داوای چاكسازی لە یاسای هەڵبژاردن و پێكهێنانی كۆمسیارانی سەربەخۆ و چالاككردنی یاسای حزبەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ دەكەن لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەك
اندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×