یۆنامی: لەماوەی 12 رۆژدا 97 کەس لەخۆپیشاندانەکانی عێراقدا کوژراون‌
  2019-11-05       547       
به‌پێی‌ ئاماری‌ نێرده‌ی‌ نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق -یۆنامی، لەماوەی 12 رۆژی رابردودا لەخۆپیشاندانەکانی عێراقدا 97 کەس کوژراون‌و هەزارانی دیکەش برینداربون.

ئاوێنه‌: یۆنامی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه‌، لەگه‌ڕی‌ دووه‌می‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌25/10/2019وه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌، 97 کەس کوژراون‌و هەزارانی دیکەش برینداربون، به‌هۆی‌ پێكدادان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌و شارانه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌، 16 کەس لەکوژراوەکان بەهۆی بۆمبی غازی فرمێسکڕێژەوە بوەو دەیانی دیکەش بەهۆی ئەو بۆمبەوە بیرنداربون.

نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی داوه‌ كه‌ هێزە ئەمنییەکان چەکی کوشندەیان بەکارهێناوە، هەروەها كاربه‌ده‌ستانی‌ حكومه‌ت لەرێگەی بڕینی هێڵی ئینتەرنێت‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئازادی تاکەکان پێشێلکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×