حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر
لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
له‌عێراق رایگه‌یاند؛ به یاسا‌و به ئیراده‌ی نیشتمانی ئه‌و هێزانه له‌وڵات ده‌رده‌كه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو؛ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
له‌عێراق ده‌هێڵنه‌وه بۆ چاودێریكردنی ئێران و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو كه بنكه‌یه‌كی
سه‌ربازی بێوێنه‌یان له عێراق هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ترامپ-ی
كرد‌و به پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستوری وڵات ناوی برد كه ده‌ستوری
عێراق جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه نابێت خاكه‌كه‌ی بكرێته پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستدرێژی
بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه.
وتیشی"جارێكی دیكه ترامپ عورفی یاسایی و ده‌ستوری عێراقی پێشێلكرد ئه‌وه‌ش
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پێشوی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی هعه‌ین ئه‌سه‌دو ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ی
ئیستیفزازێكی دیكه‌ی كردین به لێدوانێك كه تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌كات له‌عێراق بۆ دژایه‌تی وڵاتێكی دراوسێ."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پێویسته هه‌مو به‌په‌له كاربكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان
به بونی ئه‌مریكا له‌عێراق و رێگه‌نه‌ده‌ن عێراق ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستدرێژیكردن
سه‌ر هیچ وڵاتێك یان چاودێریكردنی.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روی ده‌می كردۆته ترامپ و وتویه‌تی"هێزه‌كانت
و راوێژكاره‌كانت به یاسا‌و به ئیراده‌ی نیشتمانی ده‌رده‌كه‌ین."
دوپاتیشیكردۆته‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق له وه‌رزی دوه‌مدا كار له‌سه‌ر
ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو
هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان به بونی مه‌شقپێكه‌ران و راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكی و
بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق.