2019-11-07   708     
سكرتێری رۆژنامه‌وانی، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه، رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرابێت بۆ به‌شداریكردنی له دیداری مێری ٢٠١٩.
ئاوێنه: له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: ''بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە رێگری لە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری''.
هه‌روه‌ها هاتووه: ''لێرەوە رایدەگەیەنین، کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنەو هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نیە''.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه: ''هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر''.
دیداری مێری ٢٠١٩، له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، مه‌سرور بارزانی له‌و كه‌سایه‌تیانه بوو، كه له دیداره‌كه‌دا دوێنێ پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو. پێشتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له رۆژی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو.