هەسەدە كوژرانی 20 سەربازی توركیاو چەكداری میلیشیاكانی راگەیاند
  2019-11-07       795       

هەسەدە رایگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی لە باكوری سوریا بەردەوامەو لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان لانیکەم 20 سەربازی سوپای توركیاو چەكداری میلیشیاكان کوژراون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاماری ڕۆژی 29یەمی شەڕ و بەرخۆدانەکانی لە رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە زەمین و ئاسمانەوە بەهێزی تەکنیکەوە بەردەوامەو هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە."

ئاشكراشیكردوە"لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانامان لەدژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە 24 سەعاتی ڕابردودا، بە لانیکەمەوە 20 چەتە و سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بون، چەکێکی AK-47 دەستی بەسەر گیراوەو گورز لە تانکێک وەشێندراوە."

لە کۆتایی بەیاننامەكەدا هاتوە"لە بەرخۆدانی شەڕڤانامان، 10 هەڤاڵمان کە قارەمانانە شەڕیان کرد شەهید بون و 13 هەڤاڵیشمان بریندار بون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×