ڤیدیۆ..شەڕڤانان چەند هێرشێكی سوپای توركیاو چەتەكانی لەسنوری عەین عیسا تێكدەشكێنن
  2019-11-07       1800       

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات چەند هێرشێكی سوپای توركیاو میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە پێدەشتەكانی عەین عیسا تێكدەشكێنن و گورزیش لە تانكێك دەوەشێنن.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەكانی توركیاو میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئەو سوپایە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردۆتە سەر گوندەكانی (دبس، خەربە، كەرمە)ی سەربە ناحیەی عەین عیسا بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رێگەی نێودەوڵەتی ئێم4.

ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە شەڕڤانان توانیویانە هێرشەكانی توركیاو میلیشیاكان تێكبشكێنن كە تێیدا تانك و زرێپۆشیان بەكارهێناوە.

پەیامنێری ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە دوای ئەوە سوپای توركیاو چەتەكانی ناوبەناو بە موشەكە بۆردومانی ناوچەكە دەكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەلایەكی دیكەوە لە ئێستادا سوپای توركیاو چەتەكانی هێرشدەكەنە سەر گوندی "شەركرات" لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی ئێم4 و شەڕڤانانیش بەرەنگاریان بونەتەوە.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە شەڕو پێكدادانێكی سەخت لە دەوروبەری گوندی "مەسعودیە" بەردەوامەو شەڕڤانان توانیویانە گورز لە تانكێكی سوپای توركیاو چەتەكانی بوەشێنن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كوژراو و بریندار لە ریزی هێزەكانی دوژمن هەیە لە هەمو بەرەكانی جەنگ.

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×